پشووى ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

 

حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە دوو ڕاگەیێندراوێکى جیاواز، دوو پشووى فەرمى لەم هەفتەیە و پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانى پێرۆز بڵاوکردەوە، پشووەکە لە (20) تاوەکو (24)ـى نیسان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/نیسان/2023) حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت پشووی جەژنی ڕەمەزان دەڵێت، پشووى جەژنى ڕەمەزان لە رۆژی پێنجشەممە 20-4-2023 دەستپێدەکات و لە 24ی مانگ کۆتایی دێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێم دا هاتووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (25-4-2023) دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. 

هەر ئەمڕۆ حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بە بۆنەى سەرى ساڵى ئێزدییان، سبەى چوارشەممە لەسەر دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووى فەرمییە.

سەبارەت بە دیاریکردنى ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان، وا بڕیارە ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو، لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنى ڕۆژى یەکەم جەژن، بەڵام بەپێى ڕاگەیێندراوى فەلەکناسیى جەدە، رۆژی هەینی (21-4-2023) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین