حکوومەتى هەرێمى کودستان: سبەى پشوو نییە کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، لە بارەى پشووى سبەى چوارشەممەى لە سەرجەم دامودەزگاکانى هەرێم بڕیاریدا و دەڵێت، دەوام ئاساییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/نیسان/2023) جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیندراوێکى بڵاوکردە و تێیدا دەڵێت، "سبەی چوارشەممە، کە دەکاتە 12ـی نیسانی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت."

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو."

ئەم ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم لە کاتێکدایە، بەپێى پێشبینى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئەمشەو شەپۆلێکى بارانى بە خوڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینى دەکرێ سبەى چوارشەممە لافاو لە هەندێ ناوچەى هەرێمى کوردستان دروست بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین