پتناگۆن رەتى دەكاتەوە هێليكۆمپتەرەكەى هەسەدە پەيوەندى بەهێزەكانى ئەمەريكاوە هەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پارتريك ريدەر، گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا (پنتاگۆ) رايگەياند، ئەو هێليكۆپەرتەى لە باكورى عێراق كەوتۆتەوە خوارەوە، هيچ پەيوەندييەكى لەگەڵ هێزەكانى ئێمە نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، ئەو هێليكۆپتەرەى لە سنوورى بارێزگاى دهۆك كەوتە خوارەوە هيچ پەيوەندييەكى لەگەڵ هێزەكانى ئەمەريكا لەو ناوچانە نەبووە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى پارتريك ريدەر گوتى، هەسەدە هێزێكى سەربەخۆيە سوپاى ئەمەريكا بۆ رووبەڕووبوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش هاوكاريان دەكات، جەخت سەر ئەوەش دەكەمەوە ئەمەريكا و هێزەكانى هاوپەيمانان هيچ پەيوەندييەكان بە رووداوى ئەو هێليكۆپتەرەوەوە نييە، هيچ زانيارييەكيشمان لەسەر ئەو چالاكييە نەبوو.

هەفتەى رابردوو دوو هێليكۆپتەرى دژە تيرۆرى رۆژئاواى كوردستان لە سنوورى پارێزگاى دهۆك كەوتنەوە خوارەوە و نۆ سەرنشينى هێزەكانى دژە تيرۆرى رۆژئاوا گيانيان لەدەستدا

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین