په‌رله‌مان تاوتوێكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دواده‌خات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى به‌ڕێوه‌چوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌ تاتوتوێكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دواخرا و هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك درا بۆ دانانى ده‌سته‌ى كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/شوبات/2023 په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره‌ نۆى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى دووه‌مى یاسادانانى له‌ خولى پێنجه‌م ئه‌نجام دا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار بوو تاوتوێى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكرێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ دانیشتنه‌كانى تر دواخرا.

په‌رله‌مان بڕیاریشى دا ده‌سته‌ى كۆمیسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵبژێردرێت، كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ ده‌بێت. چه‌ندان ساڵه‌ ده‌سته‌ى كۆمیسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌كه‌ى به‌سه‌رچووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین