سوودانى سوپایه‌ك راوێژكارى بێ ئه‌ركى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى ده‌ڵێ، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سوپایه‌ك راوێژكارى بێ ئه‌ركى هه‌یه‌ و ئه‌م كێشه‌یه‌ش زه‌قترین كه‌موكوڕى حكومه‌تى سوودانییه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/ شوبات/ 2023 رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشێڵى یاساكانى كردووه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر راوێژكارى دامه‌زراندووه‌، ته‌نیا بۆ رازیكردنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ زۆربه‌یان بێ ئه‌ركن. ئه‌مه‌یش زه‌قترین خاڵى  نه‌رێنى حكومه‌تى سوودانییه‌.

پێشتر باس له‌وه‌ كراوه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى 33 راوێژكارى هه‌یه‌، كه‌چى یاساى رێكخستنى كارى راوێژكارى رێگه‌ى به‌وه‌ نه‌داوه‌، هه‌ر یه‌كێك له‌ سه‌رۆكه‌كان "كۆمار و په‌رله‌مان و حكومه‌ت" له‌ شه‌ش راوێژكارى زیاتر هه‌بێت.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ راوێژكاره‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌ بوونیان نییه‌ كه‌ له‌ یاساكه‌ دیاركراون، كه‌ ده‌بێت هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس و سه‌رووى بن، بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ له‌ بوارى خۆیان ئه‌زموونیان له‌ كاركردن هه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین