عێراق داوا له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات له‌ دۆسیه‌ى ئاو پشتگیرى بكه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موحسین مه‌ندلاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ كۆنگره‌ى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى، داوا له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات له‌ دۆسیه‌ى ئاو پشتگیرى عێراق بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/شوبات/2023 له‌ به‌غدا كاره‌كانى كۆنگره‌ى 34 مینى یه‌كێتى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى به‌ ناونیشانى "پاڵپشتى عه‌ره‌بى بۆ به‌هێزكردنى سه‌قامگیرى عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى" به‌ڕێوه‌چوو، موحسین مه‌ندلاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شدار بوو له‌ وتارێكدا داواى له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد پاڵپشتى له‌ ئاسایشى ئاوى عێراق بكه‌ن.

جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "ده‌بێت هه‌ڵوێستێكى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك ئاڵنگارى، به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ دۆسیه‌ى ئاسایشى ئاو هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ مافى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ پاراستنى به‌شه‌ ئاوى خۆیان". 

چه‌ند ساڵێكه‌ عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئاو، كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كان رێگه‌ناده‌ن ئاوى رووباره‌كان برژێنه‌ عێراقه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین