جووتیار عادل: شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌مان له‌ به‌غدا دەوێ کوردستانی

نوچەنێت:

جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە وەک هه‌رێمی كوردستان شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌مان له‌ دروستكردنی بڕیار له‌ به‌غدا ده‌وێت"، ئاماژە بەوەشدەکات، لێکتێگەیشتنى باش لە نێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (23/ شوبات/2023)، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر- بەغدا ڕایگەیند، "وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌مان له‌ دروستكردنی بڕیار له‌ به‌غدا ده‌وێت، شه‌راكه‌تێك بێت كه‌ له‌ كۆتاییدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدا بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌." 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکرد، هەرێمى کوردستان دەستوورى عێراق بە چارەسەرى بنەڕەتى کێشەکانى نێوان هەولێر-بەغدا دەزانێت. 

جووتیار عادل گوتیشى، "خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا هه‌ن و لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ، بێگومان خاڵی ناكۆكیش هه‌ن، به‌ڵام (ته‌فاهوم) هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكییانه‌".

لە سەرەتاى مانگى شوباتەوە، شاندى هەرێمى کوردستان و بەغدا چەند جارێک لەسەر پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی (2023) فیدراڵ لەگەڵ تیمی حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە، وا بڕیارە هەفتەى داهاتوو جارێکى تر شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین