سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر ئەوسەف سەعید جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان و براشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی هیندستان لە هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/شوبات/ 2023) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە شاندێكى وەزارەتى دەرەوەى هندستان كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە ویستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی و زانستی و ئاکادیمیا و مەشق و ڕاهێنان کردەوە. 

لە بەشێكى ترى ديدارەكە باسيان لە گرنگى سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

لە ديدارەكە سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین