رۆژنامه‌یه‌كى بیانى: رێككه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى هه‌ولێر و به‌غدا جیاواز ده‌بێت کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، رێككه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى هه‌ولێر و به‌غدا جیاواز ده‌بێت، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ دانانى یاساى نه‌وت و گازى عێراق ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/ شوبات/2023 رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌ب" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كات و پێشبینى چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى كیشه‌كان ده‌كات، ئه‌ویش به‌ دانانى یاساى نه‌وت و گازى عێراق ده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى بۆ داڕشتنى یاساى نه‌وت و گازى پێكهێنراوه‌ به‌مه‌یش گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پێشتر كورد سوودى له‌ ماده‌یه‌كى ده‌ستوورى بینیوه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و گازدا، بۆیه‌ لايەنە کوردەکان هێنده‌ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى یاساى نه‌وت و گازى عێراق نه‌بوون، به‌ڵام دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێراق هه‌رێم ده‌بێت له‌ دواى پاڵپشتێكى ترى یاساى بگه‌ڕێت و بۆیه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و عێراقییه‌كانیش له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى یاساى نه‌وت و گازن.

دوێنێ فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، كه‌ شاندی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین