وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا  پشكى عێراق له‌ بۆنده‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، پشكى عێراق له‌ بۆنده‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌گاته‌ 40 ملیار دۆلار ئه‌مه‌یش سوودێكى ئابوورى زۆرى بۆ عێراق هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/ شوبات/2023 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، عێراق به‌ به‌هاى 40 ملیار دۆلار پشكى له‌ بۆنده‌ ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌وه‌یشى روونكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو عێراق  39 ملیار و 717 ملیۆن دۆلار پشكى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته‌ 40 ملیار و 814 ملیۆن دۆلار واته‌ به‌ بڕى ملیارێك و 97 ملیۆن به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ ده‌ستدارێتى "حیازه‌" عێراق به‌ دوو شێوه‌یه‌ یه‌كه‌میان ده‌ستدارێتى به‌ زه‌مانى درێژ خایه‌نه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى 28 ملیار و 239 ملیۆن دۆلاره‌ و ئه‌ویتریان كورتخایه‌نه‌ به‌ بڕى 12 ملیار و 575 ملیۆن دۆلار. 

له‌ سه‌ر ئاستى جیهان ژاپۆن له‌ ده‌ستدارێتى پشكه‌ ئه‌مریكییه‌كان یه‌كه‌مه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى ترلیۆنێك و  76 ملیار و 284 ملیۆن دۆلاره‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین