هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى حه‌لبووسى ده‌كه‌وێته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوار په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى عێراق له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ جیاده‌بنه‌وه‌، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیش ده‌ڵێ، "به‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌وان هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/شوبات/2023 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆتێكدا باس له‌ جیابوونه‌وه‌ى چوار ئه‌ندامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت. رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، “ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى سوننه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانى سیاده‌یه‌”.

جیا له‌مه‌یش شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده‌ن دووله‌تبوون له‌ناو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ده‌گمه‌ن و نوێ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌ناو سوننه‌كاندا به‌ توندترین داده‌نرێت".

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فه‌لاح زێدان، له‌تیف وه‌رشان، عادل محه‌لاوى، یوسف سه‌بعاوى، كه‌ هه‌ر چواریان په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم بوون له‌سه‌ر شارى مووسڵ، جیابوونه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند، گوایه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى تر له‌ ئه‌نبار له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ زاڵن و بۆ به‌رژوه‌ندى شاره‌كه‌یان جیا ده‌بنه‌وه‌.

دواى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌وان هاوپه‌یمانى سیاده‌ "سه‌روه‌ریى" راگه‌یێندراوێكى ده‌ركردووه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى جیاببێته‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نییه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین