جووتیار عادل: هەفتەى داهاتوو حکومەتى هەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو شاندى هەرێم و بەغدا، لە بارەى پڕۆژەیاساى گشتبى بودجەى عراق دەست بە گفتوگۆکان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/شوبات/2023)  جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕوونکردنەوەى لە بارەى کۆبوونەوەکانى ڕابردووى هەرێم و بەغدا خستیەڕوو، گوتیشى، هەفتەى شاندى هەرێم جارێکى تر سەردانى بەغدا دەکات.

سەبارەت بەو لایەنانەى لە بەغدا شاندى هەرێم لەگەڵیان کۆبوونەتەوە،  جووتیار عادل ڕایگەیاند،

 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت، پلاندانان و چه‌ند وزاره‌تێكی دیكه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ درێژپێدان به‌و گفتوگۆیانه‌ دووباره‌ شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا باشى لەوەشکرد، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لە بارەى  چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كرا، بەتایبەت لەسەر ئەو دەروازە فەرمییانەى هەرێم کە تا  ئێستا لەلاى بەغدا نا فەرمین و ڕێککەوتنى سەرەتاییمان کردووە.

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕاشیگەیاند، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2023)ی عێراق له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه‌ و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری ماون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین