ره‌وتى سه‌در  هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در به‌ ناوى ره‌وته‌كه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه‌ كه‌ ره‌وتى سه‌در به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/شوبات/ 2023 سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى باس له‌وه‌ ده‌كات ره‌وتى سه‌در ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌رله‌مان لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، پێشتر یاساى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر داواى مه‌رجه‌عیه‌ت و خه‌ڵكى ناڕازى و پێكهاته‌ى شیعه‌ هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا نایانه‌وێ جارێكى تر بۆ تاك بازنه‌یى بگه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌ڵكو به‌ باشى ده‌زانن هه‌ر فره‌ بازنه‌یى بێت.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ره‌وتى سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌شدارى بكات. ئه‌و ره‌وته‌ له‌ هاوینى رابردوو ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى له‌ په‌رله‌مان كشانه‌وه‌ و دواتریش رێبه‌ره‌كه‌ى كه‌ موقته‌دا سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین