په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكانى عێراق هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ سێیه‌م هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكانى عێراق هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ یاساكه‌ فره‌ بازنه‌یى ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/شوبات/2023 په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبووسى دانیشتنێكى ئه‌نجام دا و تێیدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد. هه‌مواره‌كه‌ له‌ 14 ماده‌ پێكهاتووه‌ و تێیدا سیسته‌مى فره‌ بازنه‌یى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌و كرا.

دواى ته‌واوبوونى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان به‌ست و دووپاتیان كرده‌وه‌ ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ڵبژاردن به‌ یاساى سانت لیگۆ بكرێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ هه‌ر به‌ فره‌ بازنه‌یى بێت. 

عامر عه‌بدولجه‌بار په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ كۆنگره‌كه‌ گوتى، "ره‌تكردنه‌وه‌ى فره‌بازنه‌یى و په‌یڕه‌وكردنى سانت لیگۆ بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌لاى ئێمه‌ قبووڵكراو نییه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین