ره‌شنووسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق ره‌شنووسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ 14 ماده‌ پێكهاتووه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌بێ 45 رۆژ به‌ر له‌كۆتایى هه‌ر خولێك هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/شوبات/ 2023 میدیاكانى عێراق ره‌شنووسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى عێراق به‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ ئاماده‌كراوه‌، ره‌شنووسه‌كه‌ له‌ 14 ماده‌ى هه‌مواركراو پێكهاتووه‌، تیێدا به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌گۆڕدرێت بۆ "ئه‌نجومه‌نى نوێنەران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ ته‌واوى یاساكه‌دا".

هه‌روه‌ها له‌ یاساكه‌ هاتووه‌ ده‌بێت هه‌لبژاردن 45 رۆژ به‌ر له‌ كۆتایى هه‌ر خولێك ئه‌نجام بدرێت و یاساكه‌ داوایش ده‌كات، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى جیهانى بكات، بۆ پشكنینى ئامێره‌كانى ده‌نگدان.

حكومه‌تى سوودانى به‌ڵێنى داوه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان رێكبخات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین