عێراق له‌ ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عێراق له‌ ریزبه‌ندى 13مینى ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌یه‌ كه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانن، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى پێنوێنى جیهانى بۆ مه‌ترسییه‌كان له‌ ساڵى 2023.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/شوبات/2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێۆه‌ى پێنوێنى جیهانى بۆ مه‌ترسییه‌ سروشتییه‌كان كه‌ ئه‌مساڵ ئاماده‌كراوه‌، عێراق له‌ ریزى وڵاتانى عه‌ره‌بى پله‌ى سێزده‌مى هه‌یه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ رووبه‌ڕووى بوومه‌له‌رزه‌ و شه‌پۆله‌كانى تسۆنامى و لافاوه‌ كه‌نارییه‌كان و گێژه‌لووكه‌ و وشكساڵى ببێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ریزبه‌ندییه‌كه‌ سوماڵ له‌ پله‌ى یه‌كه‌مه‌ و به‌ دواى ئه‌و یه‌مه‌ن و میسر و لیبیا و سووریا و ئينجا جیبۆتى و مه‌غریب و سوودان له‌ پله‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن. تونس له‌ پله‌ى نۆیه‌م و سعوودیه‌ له‌ پله‌ى ده‌یه‌م و جه‌زائیر و مۆریتانیا له‌ پله‌ى یانزه‌م و دوانزه‌، ئینجا عێراق دێت.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو شه‌شى شوبات 2023 بوومه‌له‌ره‌زییه‌كى توند له‌ توركیا و سووریاى دا، له‌ ئه‌نجامدا به‌ به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س بوونه‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین