هەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەسەر ماددەى (140) دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ "گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق" گەیشتە بەغدا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (11/شوبات/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامانجى سەردانەکەى شاندى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بۆ گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی 140 و چەند دۆسیەیەکی تر."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "بڕیارە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبونەوەو دیدار لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر چەند دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراو کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین