په‌رله‌مانى عێراق به‌ نیو كاتژمێر تاوتوێى نۆ پڕۆژه‌ یاساى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى نۆ پڕۆژه‌ یاساى تاوتوێكرد، ماڵپه‌ڕێكیش ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ رووداوێكى مێژووییه‌ چونكه‌ به‌ نیو كاتژمێر تاوتوێى نۆ یاسا كراوه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2023 په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى ژماره‌ى پێنجه‌مى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى دووه‌مى یاسادانانى ئه‌نجام دا. دانیشتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌برا. فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌ راگه‌يێندراوێك باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ نۆ پڕۆژه‌ یاسا تاوتوێ كراون و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فەق نیوز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ رووداوێكى مێژوویى په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى به‌ ته‌نیا نیو كاتژمێر نۆ یاساى تاوتوێكرد". هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌ندان بوارى جیاواز هه‌یه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین