سووریا وه‌ڵامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر ناداته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان ئاشكراى كرد، چه‌ندان كاروانى هاوكارییان بۆ ناوچه‌كانى ترى سووریا ئاماده‌كردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تى سووریا وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌، بۆیه‌ ناچارده‌بن بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2023  ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر ئاماده‌یه‌ ته‌واوى هاوكارییه‌كان به‌ ناوچه‌كانى ترى سووریا بگه‌ینێ، بۆ ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندییان به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى باكوور و رۆژئاواى سووریاوه‌ كردووه‌، ته‌نانه‌ت به‌ حكومه‌تى سووریشه‌وه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كاروانى هاوكارییه‌كان ئاماده‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌، تا ره‌وانه‌ بكرێن، ئه‌مه‌یش ناچارى كردوون، بیر له‌ چاره‌سه‌رییه‌كى تر بكه‌نه‌وه‌. عه‌بد حامد مه‌هباش هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێ، "په‌یوه‌ندییمان به‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌، بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌كان به‌ كه‌سوكارمان له‌ باكوور و خۆرئاواى سووریا".

به‌گوێره‌ى دوایین ئامار له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سووریا و ئۆپۆزیسۆن سێ هه‌زار و 162 كه‌س به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى شوبات گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین