دادگاى فیدڕاڵى جارێكى تر بڕیارى سه‌ر درێژكرنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى دواخست کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دواخست و بڕیاره‌ جارێكى تر له‌ 15ى ئادارى داهاتوو كۆببێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2023 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق له‌ دانیشتنێكى تایبه‌ت تاوتوێى ئه‌و سكاڵایانه‌ى كرد، كه‌ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى كورده‌وه‌ تۆماركراون. 

دواى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى سكاڵاكان دادگاى فیدڕاڵى بۆ جارى دووه‌م دانیشتنه‌كه‌ى بۆ 15ى ئادارى داهاتوو دواخست. رۆژى 31ى مانگى رابردوو دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بۆ جاری یه‌كه‌م تاوتوێكردنى ئه‌م سكاڵایانه‌ى دواخست. 

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنى ئاسایى رۆژى نۆى تشرینى دووه‌م ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ماوه‌ى خولى پێنجه‌مى درێژكرده‌وه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین