تورکیە

نوچه‌نێت

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 7.4 پله‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى توركیا و سووریاى دا و به‌ سه‌دان كه‌سى كرده‌ قوربانى. شاره‌زایان ده‌ڵێن 23 ساڵه‌ توركیا بوومه‌له‌رزه‌ى وه‌هاى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2023 بوومه‌له‌ره‌زه‌یه‌كى به‌هێز، به‌ گوڕى 7.4 پله‌ له‌ توركیا و سووریاى دا و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستانیش هه‌ستى پێكرا.  هالۆك ئوزنه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى "قه‌ندیلى" له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "له‌ مانگى ئابى 1999 وه‌ تا ئێستا توركیا بوومه‌له‌رزه‌ى وه‌ها گه‌وره‌ى به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌".

ئه‌و شاره‌زایه‌ ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ى جێى مه‌ترسییه‌ پاشله‌رزه‌ى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆیه‌ هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازم هاووڵاتیانمان له‌ باڵه‌خانه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌". 

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى رێكخراوى فریاكه‌وتنى ئافادى توركى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێرى یه‌كه‌مى دواى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هه‌ست به‌ 40 پاشله‌رزه‌ كراوه‌ و تا ئێستایش به‌ سه‌دان قوربانى تۆماركراون. توركیا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ناوچه‌ى جموجۆڵى بوومه‌له‌رزه‌ و دوایین بوومه‌له‌رزه‌ى گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ى خارپێتى باكوورى كوردستان بوو كه‌ 40 كه‌س بوونه‌ قوربانى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین