په‌رله‌مان به‌ فه‌رمى یه‌كه‌م هۆشدارى به‌ سوودانى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمى هۆشدارى به‌ حكومه‌تى سوودانى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى شوباتى 2023 ئه‌حمه‌د جبوورى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مانى نووسراوێكى فه‌رمى به‌ حكومه‌تى سوودانى ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 دوانه‌خات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هیچ ده‌رفه‌تێكى یاسایى له‌به‌رده‌م حكومه‌ت نه‌ماوه‌ و ده‌بێت له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا پڕۆژه‌كه‌ بنێرێت و ده‌شڵێ، "به‌رده‌وامبوونى بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌مانخاته‌ مه‌ترسى چونكه‌ ئه‌مه‌ ساڵى دووه‌مه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌ بودجه‌مان په‌سند نه‌كردووه‌".

له‌كۆتایى ئادارى 2021 عێراق دوایین بودجه‌ى خۆى په‌سند كرد و له‌ ساڵى 2022 به‌ هۆى كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌یانتوانى بودجه‌ په‌سند بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین