عێراق له‌ ناردنى دۆلار بۆ ئێران به‌رده‌وامه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ى به‌هێزى لایه‌ كه‌ ئێران له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ى به‌ دۆلار كردووه‌ و کە له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ستى كه‌وتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى شوبات 2023 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقییه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، واشنتن به‌ڵگه‌ى به‌هێزى لایه‌ كه‌ ناردنى دۆلار به‌ قاچاخى بۆ ئێران به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ى رابردوو ئێران مامه‌ڵه‌ى به‌ دۆلار كردووه‌ كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانى باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مریكیه‌كان هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌غدا به‌ بایه‌خه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كانى ناكات كه‌ له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنى دۆلار ده‌یدات.

جیا له‌وه‌یش باس له‌وه‌ كردووه‌ حكومه‌تى سوودانى هه‌ست به‌ نیگه‌رانى ده‌كات، له‌وه‌ى به‌ هۆى دۆلاره‌وه‌ بكه‌وێت، بۆیه‌ هه‌وڵى داوه‌، له‌ رێگه‌ى ئه‌وروپاوه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا تا كێشه‌ى دۆلار چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ گرووپى سوودانى له‌ په‌یوه‌ندى ئه‌وروپا لاوازن له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، جیا له‌وه‌یش پێشنیار بۆ سوودانى كراوه‌ به‌په‌له‌ سه‌ردانى واشنتن بكات بۆئه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردووه‌وه‌، عێراق كێشه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى هه‌یه‌، چونكه‌ بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكى رێكاریى توندى خستووه‌ته‌ سه‌ر بانكه‌كانى عێراق به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى پاره‌ به‌ ئێران و سووریا و وڵاتانى تر ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین