بڕیارى گرتنى وه‌زیرێكى عێراق درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى بڕیارى ده‌ستگیركردنى ساڵح جبوورى دراوه‌، كه‌ له‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى پیشه‌سازى و كانزاكان بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى شوبات 2023 ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق راگه‌یاند، له‌ دادگاى ناوه‌ندى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، بڕیارى گرتنى ساڵح جبوورى وه‌زیرى پێشووترى پیشه‌سازى و كانزاكان دراوه‌. به‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ ئه‌نقه‌ست سه‌رپێچى له‌ ئه‌ركه‌كانى كردووه‌ و به‌ دواى به‌رژوه‌ندى كه‌سى گه‌ڕاوه‌.

گرتنى جبوورى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگییه‌، كه‌ تێیدا ساڵح جبوورى سوێند ده‌خوات ئه‌گه‌ر ببێت به‌ وه‌زیر ئه‌وا له‌ هه‌موو كاره‌كانى گوێڕایه‌ڵى ئه‌حمه‌د جبوورى ده‌بێت، كه‌ ئه‌ویش په‌رله‌مانتاره‌ و سه‌رۆكى لایه‌نێكى سیاسییه‌.

ساڵح جبوورى به‌گوێره‌ى ماده‌ى 331 ى یاساى سزادانى عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێت، كه‌ له‌ تێكیسته‌كه‌ى هاتووه‌، "به‌ سزاى گرتن و پێژاردن یانیش به‌ یەكیان سزا ده‌درێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كه‌سێكى راسپێردراو به‌ خزمه‌تێكى گشتى، به‌ ئه‌نقه‌ست و پێچه‌وانه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وت بكات یان كارێك نه‌كات به‌ مه‌به‌ستى زیانگه‌یاند به‌ به‌رژوه‌ندیى كه‌سێك، یان سوودگه‌یاندن به‌ كه‌سێك له‌سه‌ر حیسابى كه‌سێكى تر یان له‌سه‌ر حیسابى ده‌وڵه‌ت".

حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2018 ده‌ستبه‌كاربوو له‌كۆتایى 2019 له‌ژێر فشارى خۆپیشاندانه‌كانى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین