ئه‌مریكا پێشنیارى پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌با بۆ عێراق ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ كار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌باى عێراق بكات بۆ دروستكردنى سیسته‌مێكى كاره‌با به‌ ئاستێكى جیهانى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/ كانوونى دووه‌م/ 2023 ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، "عێراقییه‌كان شایه‌نى ئابوورییه‌كى جۆراوجۆر و نوێن، له‌گه‌ڵ كارێک كه‌ كرێیەكه‌ى به‌رز بێت".

دواى ئه‌مه‌ پێشنیارى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ عێراق ده‌كات، ئه‌لینا رۆمانۆسكى ده‌ڵێ، "بۆ به‌دیهێنانى ئه‌مه‌ پێویسته‌ سیسته‌مێكى كاره‌با له‌سه‌ر ئاستى جیهانى له‌ عێراق بونیاد بنرێت، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌گه‌ڵ زیاد عه‌لى فازل وه‌زیرى كاره‌باى عێراق بكات، بۆ هه‌ڵسان به‌و كاره‌ گرنگه‌".

له‌ 20 ساڵى رابردوودا عێراق ده‌یان هه‌وڵى بۆ چاككردنى كه‌رتى كاره‌با داوه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و به‌گوێره‌ى راپۆرته‌ فه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار به‌ناوى چاككردنى كه‌رته‌كه‌ خه‌رج كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین