دانیشتنى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى خولى په‌رله‌مانى كوردستان دواخرا کوردستانی

نوچه‌نێت

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق تاوتوێى سكاڵایه‌ك بكات كه‌ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركراوه‌، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ى دواخرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/ كانوونى دووه‌م/2023 بڕیار بوو دانیشتنى دادگاى فیدڕاڵى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و سكاڵایه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان كوردستان و سروه‌ عبدولواحید په‌رله‌مانتار له‌ دژى درێژكردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركراوه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، پاساوى دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ خراپى كه‌شوهه‌واى به‌غدا بووه‌. كه‌چى شه‌وى رابردوو ماڵپه‌ڕى رووداو ئاشكراى كردبوو كه‌ دادوه‌رێكى كوردى ئه‌ندام له‌ دادگاكه‌، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆ به‌شدار نابێت. ئه‌ویش دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان سلێمانه‌.

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنى ئاسایى رۆژى نۆى كانوونى دووه‌مى ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ماوه‌ى خولى پێنجه‌مى درێژكرده‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین