ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى خزمه‌ت به سه‌قامگیری عێراقدا ناكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/کانوونى دووەم/2023) عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات."
دەقی پەیامی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه كه له ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی رابردوو.
ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه كه دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات.
ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه‌و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی.
لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت.
دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
26/1/2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment