به‌ هۆى دۆلاره‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا له‌به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كان داواى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلاریان ده‌كرد. سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌یش هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ خۆپیشاندانانه‌ بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كارنه‌هێنرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/ تشرینى دووه‌م/2023 له‌ گۆڕه‌پانى ره‌سافى له‌ به‌غدا له‌به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌ سه‌دان كه‌س كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زاییان له‌دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ده‌ربڕى و داوایان له‌ بانكه‌كه‌ و ده‌سه‌ڵاتى عێراق كرد كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رز بكاته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان نووسیویانه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌ شاره‌كانى باشوورى عێراقه‌وه‌ هاتوون، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بكه‌ن. عائید هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هۆشدارى ده‌دات كه‌ نابێت هیچ لایه‌نێكى سیاسى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ هه‌ڵبقوزێته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كاریان بهێنێ.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مه‌وه‌ نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى عێراق به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش بووه‌ته‌ هۆى گرانى شتومه‌ك له‌ بازاڕه‌كان. له‌كۆتایى 2020 بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانى دارایى عێراق به‌هاى دۆلارێكى له‌ هه‌زار و 200 دیناره‌وه‌ بۆ  هه‌زار و 460 دینار به‌رزكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مسالچ به‌هاى هه‌ر دۆلارێك هه‌ندێك رۆژ گه‌یشته‌ هه‌زار و 700 دینار. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین