پلانى عه‌لاق بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار چییه‌؟ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه‌، پلانى عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى نوێى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌وه‌یه‌ بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكرێن.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/ كانوونى دووه‌م/2023 ئاشكراى كردووه‌، سه‌درییه‌كان هه‌ر چه‌نده‌ له‌ناو پرۆسه‌ى سیاسى نیین، به‌ڵام دژى گێڕانه‌وه‌ى عه‌لاقن بۆ پۆستى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق. چونكه‌ عه‌لاق له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا نزیكه‌ و پێشتریش له‌ نێوان 2014 و 2020 پارێزگارى بانكه‌كه‌ بووه‌.

دانانى عه‌لاق بڕیارێك بوو له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران دراوه‌، له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان پێشوازى لێناكرێت. سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانیش له‌ مالیكى ده‌ڵێن پلانى عه‌لاق ئه‌وه‌یه‌ ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكا بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكاری له‌ رێكارییه‌كان بكات و به‌ڵێنیشى داوه‌ هه‌ركه‌ ده‌ست به‌كار بوو له‌ ماوه‌یه‌كى كوه‌رت به‌هاى دینار له‌به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ك جاران به‌رز بكاته‌وه‌.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه‌، ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى دارایى تووشى عێراق بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌. هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا هه‌ندێك رێكاریى توندى له‌سه‌ر پێدانى دۆلار داناوه‌، چونكه‌ عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ به‌ قاچاخ دۆلار به‌ ئێران و سووریا ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین