سه‌در به‌ جاڕسكردنى ئێران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ دژایه‌تى ئێران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌دریش دووپاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ بۆ شانۆى سیاسى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/كانوونى دووه‌م/2023 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، په‌یامه‌كه‌ى سه‌در به‌ بۆنه‌ی پیرۆزبایى به‌ده‌سهێنانى جامى كه‌نداو له‌ لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌وه‌، له‌ ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى ترى شیعه‌ جیاواز بوو. سه‌در وه‌ك دژایه‌تیه‌كى ئێران له‌ په‌یامه‌كه‌ى "كه‌نداوى عه‌ره‌بى" به‌كارهێنا بوو، جیا له‌وه‌یش گوتبووى، "پاڵه‌وانێتى كه‌نداو به‌ به‌رگێكى نوێى خۆشه‌ویستى و ئاشتى عێراقى گه‌ڕانده‌وه‌ ریزى عه‌ره‌ب".

هاوكات حه‌سه‌ن عه‌زارى كه‌ پێشتر سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در بوو، ئاماژه‌یه‌كى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان كردووه‌ و له‌ ڤیدیۆیه‌كى كورتدا ده‌ڵێ، "بردنه‌وه‌كه‌ پیرۆزه‌، ئینشالا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و ده‌بینه‌وه‌ وه‌ك چۆن جامه‌كه‌مان برده‌وه‌".

ره‌وتى سه‌در له‌ هاوینى رابردوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق كشایه‌وه‌ و دواتریش موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وته‌كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند، به‌ڵام راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ره‌وتى سه‌در جارێكى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو پرۆسه‌ى سیاسى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین