ته‌رمى پێنج قوربانییه‌كه‌ى هێرشه‌كه‌ى مێردین به‌ خاك ده‌سپێردرێن کوردستانی

نوچه‌نێت

ته‌رمى قوربانیانى هێرشه‌كه‌ى مێردین گه‌ڕێندرایه‌وه‌ كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌ دوو شوێنى جیاواز له‌ دهۆك به‌ خاك ده‌سپێردرێن. پارێزگارى دهۆكیش ده‌ڵێ، توركیا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشى بۆ داواكارییه‌كان هه‌بووه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20/ كانوونى دووه‌م/ 2023 ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ دوێنێ له‌ هێرشێكدا له‌ رێگه‌ى نسێبین- مێردین گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌ دوو شوێنى جیاواز له‌ دهۆك به‌ خاك ده‌سپێردرێن. 

پارێزگارى دهۆك كه‌ له‌ پێشوازى ته‌رمه‌كان بوو له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى راستییه‌كان ئاشكرا بكات.

عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك باسى له‌وه‌یش كرد توركیا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشى بۆ داواكارییه‌كان هه‌یه‌ و هه‌رێمى كوردستانیش گوشارى خۆى ده‌كات، گوتیشى، "نابێت په‌له‌ بكه‌ین و ده‌بێت چارڕوان بین تا توركیا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌ینێ"

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ له‌سه‌ر رێگه‌ى نسێبین- مێردین هێرشكرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه‌ پێنج هاووڵاتى شارى دهۆكى تێدا بوو، هه‌ر پێنج گیانیان له‌ ده‌ستدا، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه‌ ده‌كات و به‌ هاوكارى توركیا راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات. دوێنێ پارێزگارى مێردین ئاشكراى كرد كه‌ چوار كه‌س به‌ گومانى به‌شداربوون له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین