سه‌رۆك بارزانى: دڵنیام حكومه‌تى هه‌رێم  بۆ ئاشكراكردنى راستییه‌كانى رووداوى مێردین هه‌وڵى جددى ده‌دات کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ماردین كه‌ پێنج هاووڵاتى دهۆك تێیدا بوونه‌ قوربانى، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/ كانوونى دووه‌م/2023 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى له‌سه‌ر رووداوى مێردین  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌،  "بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

باره‌گه‌ى بارزانى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن"

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى نسێبین- ماردین ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێك كرا كه‌ پێنج سه‌رنشینى هاووڵاتیانى دهۆك بوون،  له‌ ئه‌نجامدا چواریان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریشیان دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گیانى له‌ ده‌ستدا. پارێزگارى مێردین دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، تا ئێستا چوار كه‌س به‌ گومانى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراون.

 

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
مسعود بارزانی
19ی كانوونی دووەمی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین