سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پێشوازى له‌ بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كانى به‌ جینۆساید ناساند کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌سخۆشى خۆى بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند، كه‌ بڕیارى دا كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌ جینۆساید بناسرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/ كانوونى دووه‌م/2023 په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا بڕیارى دا كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان وه‌ك تاوانى جینۆساید بناسرێت. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌یش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "ده‌ستخۆشى و پێشوازى له‌ بڕیارى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین به‌ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییان به‌ جینۆساید. سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا. هیوادارین هه‌مان هه‌نگاو له‌ وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپا و جیهان ببینین و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان به‌جێبێت".

جیا له‌ ناساندنى تاوانه‌كه‌ وه‌ك جینۆساید، په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى دارایى ئێزدییه‌كان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین