به‌رپرسانى ئه‌مریكا: عێراق دۆلارى به‌ تاران و دیمه‌شق داوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى ئه‌مریكا بۆ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه‌ رێكارییه‌كى توند به‌رانبه‌ر به‌ بانكه‌ عێراقییه‌كان په‌یڕه‌و كراوه‌، چونكه‌ دۆلاریان به‌ قاچاخ به‌ ئێران و رژێمى سووریا داوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/كانوونى دووه‌م/2023 به‌رپرسانى ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵیان راگه‌یاندووه‌، عێراق بووه‌ته‌ په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى تاران و دیمه‌شق، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وان به‌ رێكاریى توند ده‌یانه‌وێ رێگرى له‌ "چه‌په‌ڵه‌كان" بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر بانكه‌ عێراقییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.

به‌رپرسانى ئه‌مریكى و عێراقى به‌ رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌، بانكى یه‌ده‌گى فیدڕاڵى له‌ نیویۆرك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ سه‌پاندنى رێكاریى توندتر له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بانكه‌ بازرگانییه‌كانى عێراق، چونكه‌ پاره‌یه‌كى زۆر به‌ره‌و ئێران و وڵاتانى ترى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات كه‌ سزایان خراوه‌ته‌ سه‌ر.

به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌ڵێن پاره‌یه‌كى زۆر به‌ دۆلار به‌گوێره‌ى چه‌ندان پسووله‌ى ساخته‌ بۆ كه‌سانى نه‌ناسراو حه‌واڵه‌كراوه‌ و گوایه‌ بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لێكه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وانه‌ى عێراق نه‌كراون. له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌هاى دینار  به‌ رێژه‌ى 10% دابه‌زیوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین