سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: لەگەڵ هەڵبژادنی پاك و بێگەردین کوردستانی

نوچەنێت

زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، "پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رده‌ و بۆ ئه‌وه‌ش هیچ لاری نیه‌ كار به‌ لیستی بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت و پێویست ناكات شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ پارتی بفرۆشنه‌وه‌"

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ كانوونی دووەم/ 2023) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك سەبارەت بە پێداگری پارتی لەسەر یەك بازنەیی ئاماژە بەوە دەكات، “بۆیه‌ پێداگیریمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا بكرێت نه‌وه‌ك به‌و مانایه‌ی پارتی ترسی له‌ فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بۆیه‌ دواجار پێشنیاری تازه‌مان خسته‌ ڕوو به‌ سیسته‌می تێكه‌ڵ."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان ئاماده‌یی نیشاندا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و وه‌كو خۆی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت." 

زانا مەلا خالید جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “پێكهاته‌كان و نوێنه‌رایه‌تییان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌ و نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و مافه‌ به‌خۆی بدات كه‌ بیه‌وێت له‌ گرنگی پێكهاته‌كان كه‌م بكاته‌وه‌."

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی پێیوایە هۆكاری دەنگنەهێنانی پێكهاتەكان لە سنووری سلێمانی بەهۆی بەرتەكسكردنەوەی مافی پێكهاتانە، بەپێچەوانەوە لە سنووری دهۆ و هەولێر زەمینەیان لەبارە بۆیە دەتوانن دەنگ بهێنن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین