حه‌لبووسى پشت به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌به‌ستێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ده‌ڵێ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یاره‌ سوننه‌كانى، پشت به‌ دۆسته‌كانى ده‌به‌ستێ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌دا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/تشرینى دووه‌م/ 2023 رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌و ته‌وژمه‌ سیاسییه‌ ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن سوننه‌كان دژ به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ره‌عد ده‌هله‌كى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سیاده‌ "هاوپه‌یمانيەکەی حەلبوسی" كشاوه‌ته‌وه‌ و چووه‌ته‌ پاڵ هاوپه‌یمانى عه‌زم. ده‌هله‌كى حه‌لبووسى به‌ "دیكتاتۆرى" وه‌سف كرد بوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌سانى نزیك له‌ حه‌لبووسى گوتوویانه‌، حه‌لبووسى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌ سوننه‌كانى پشت به‌ دۆستانى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى شیعه‌ ده‌به‌ستێ، كه‌ ئه‌وانیش پێشتر متمانه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبووسى نوێكردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان به‌ فه‌رمى له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌كانى ناو ماڵى سوننه‌ بێلایه‌نیان هه‌لبژاردووه‌، به‌ڵام پاڵپشتیش له‌ حه‌لبووسى ده‌كه‌ن.

حه‌لبووسى كه‌ ته‌مه‌نى 42 ساڵه‌ به‌ بچووكترین سه‌رۆك په‌رله‌مان داده‌نرێت له‌ عێراق و دوو خووله‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند لایه‌نێكى سوننه‌ مه‌سه‌له‌ى دوورخستنه‌وه‌ى حه‌لبووسى له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌وروژێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین