شاندێکى باڵاى پەرلەمانى ئەوروپا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونی دووەم/2023) د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "شاندێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق لە پەرلەمانی ئەوروپا، نوێنەرى زۆربەى کوتلە گەورەکانى ناو پەرلەمانى ئەوروپاى تێدایە، لە ناوەڕاستی مانگی سێی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن."
د. لاوەر ئاژگەیى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "ئەم لیژنەیە کەناڵی فەرمی پەرلەمانی ئەورپایە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، ئەو شاندەى وا بڕیارە سەردانى هەرێم بکەن، پێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرانى لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئاماژەى بەوەشکرد، "شاندەکەى پەرلەمانى ئەوروپا جگە لە هەرێمى کوردستان، سەردانى بەغدا و پارێزگاى مووسڵ دەکەن، مەبەستیان لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دۆخى هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، پەیوەست بە پێشکەوتنە ئەمنییەکان و پەیوەندیییەکانى یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێم و بەهێزتر کردنى پەیوەندییەکان، هەروەها تا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن و زیاتر پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوولادا قوڵتر بکەنەوە."
ئەوەشى بۆ نوچەنێت خستەڕوو، "پێشتریش لە (2012)دا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام ئەمەیان شاندێکی فەرمی و گرنگە، تایبەتە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، دوای گەڕانەوەیان ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن، بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و نوێنەرى فراکسیۆنەکان لە لیژنەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment