بلینكن: مانه‌وه‌ی توركیا بۆ ئه‌مریكا و ناتۆ گرنگه‌ تورکیە

نوچه‌نێت

ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكى كه‌ له‌ باره‌گاى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" داویه‌تى دووپات له‌سه‌ر گرنگى مانه‌وه‌ى توركیا له‌ ناتۆ ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ناتۆ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی مانه‌وه‌ی توركیا له‌ ناتۆ ده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسى ئارتى رووسى لێدوانێكى ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باره‌گاى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" داویه‌تى، بلینكن ده‌ڵێ،  "سه‌ره‌ڕاى ناكۆكییه‌ گشتیه‌كانیش له‌گه‌ڵ توركیا، مانه‌وه‌ی توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناتۆ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، توركیا هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و دێرینه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ڕه‌ش دایه‌ له‌و هاوپه‌یمانیه‌ بمێنێته‌وه‌".

له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو به‌هۆى دۆسیه‌ى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 و ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى له ‌چه‌ند وڵاتێك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ گرژیى له‌نێوان هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى و توركیا دروست بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین