ئورده‌ن لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ خۆى نزیك ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئورده‌ن بانگهێشتى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌كات و ئه‌مه‌یش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ دێ بۆ نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/كانوونى دووه‌م/2023 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئورده‌ن بانگهێشتى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سه‌رۆكى میلیشیاى به‌درى كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئورده‌ن بكات. رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئورده‌ن به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ى ئابوورى و دارایى ده‌ناڵێنێ و ده‌یه‌وێ له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌تى باشى هه‌بێت له‌ بوارى ئابووریدا. 

به‌ڵام پێشتر پڕۆژه‌كانى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه‌ كێشه‌ى بۆ دروست كراوه‌ و بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ئوردن ده‌یه‌وێ قسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ بكات، به‌و ئامانجه‌یش ئوردن شاندێكى دیپلۆماسى ناردووه‌ و له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كۆبووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین