په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتووى بۆ یه‌كه‌م دانیشتنى وه‌رزى نوێى یاسادانان ده‌ستنیشان كرد و بڕیارده‌رى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/ تشرینى دووه‌م/ 2023 له‌ راگه‌یێندراوێكدا په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى وه‌رزى نوێى یاسادانانى ئاشكرا كرد و كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 14/ كانوونى دووه‌م به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ى كارنامه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسا ده‌كرێت.

غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه‌ ده‌كات له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ ده‌خوێنرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى عێراق چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 ده‌كات.

عێراق له‌ ساڵى رابردوو هیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌كى بودجه‌ى نه‌بوو، ئه‌مه‌یش به‌هۆى قه‌یرانى سیاسییه‌وه‌ بوو، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ساڵ بودجه‌ى ساڵى 2023 له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین