مه‌سرور بارزانى و سوودانى تاوتوێ گرنگترین دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ دیداره‌كه‌ى سوودانى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "گرنگترین دۆسیه‌كانیان تاوتوێ كردووه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11 كانوونى دووه‌م 2023 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبووه‌وه‌. نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وه‌زیر و راوێژكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى و حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌بوون.

هەروەها دەشڵێ، "تاوتوێى گرنگترین دۆسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى كراوه‌ و له‌گه‌ڵ رێگاكانى ته‌واوكارى له‌ كارى حكوكه‌تى فیدڕاڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆئه‌وه‌ى چاكترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاووڵاتیان بكرێت له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق".

له‌ ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ى وه‌ك ماده‌ى 140 و به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم و خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ناكۆكن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین