عێراق داوایه‌كى ئێران فه‌رامۆش ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تا ئێستا به‌رپرسانى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ى ئێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى "كه‌نداوى عه‌ره‌بى" هه‌یانه‌، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ى ئێران بێ پاساوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10 كانوونى دووه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات عێراق ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ى ئێرانى فه‌رامۆش كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى زاراوه‌ى "كه‌نداوى عه‌ره‌ب" هه‌یه‌تى. پێشتر ناسر كه‌نعانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه‌ى له‌ به‌رپرسانى عێراق گرت، چونكه‌ له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى خولى 25 كه‌نداو بۆ تۆپى پێ، زاراوه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بیان به‌كارهێناوه‌، گوایه‌ به‌گوێره‌ى ئێران ده‌بووایه‌ زاراوه‌ى "كه‌نداوى فارس" به‌كاربهێنن.

جه‌مال حه‌لبووسى كه‌ شاره‌زاییه‌ له‌ كاوربارى سنووره‌كان بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "یه‌كه‌م نه‌خشه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌م باسى كه‌نداوى كردووه‌، نه‌خشه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى بووه‌، ناوه‌كه‌ به‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بى هاتووه‌".

غالب ده‌عمى كه‌ مامۆستاى زانكۆیه‌ له‌ عێراق پێیوایه‌ ناڕه‌زاییه‌كه‌ى عێراق له‌ شوێنى خۆى نییه‌، چونكه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بى ناسراوه‌. ئه‌م توێژه‌ره‌ عێراقییه‌ ده‌شڵێ، "بۆچى ئێران كه‌ خوله‌كه‌ له‌ كوێت و قه‌ته‌ڕ و وڵاتانى تر به‌ڕێوه‌ده‌چوو ناڕه‌زایى له‌سه‌ر نه‌بوو؟" 

خولى كه‌نداو 25 رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكرد و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق له‌ یارى ده‌ستپێكرد ئاماده‌بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین