چالاكییه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ دەوروبه‌رى كه‌ركووك زیاد ده‌بێت کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك جموجۆڵى پارتى كرێكارانى كوردستان زیاتر بووه‌، ئاماژه‌شیان به‌ چه‌ندان هۆكار كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10 كانوونى دووه‌م 2023 چه‌ند به‌رپرسێكى عێراق بێ ئه‌وه‌ى ناویان ئاشكرا بكرێت به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه‌، جموجۆڵى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك زیادى كردووه‌ و تێبینى ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه‌. 

رۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات بوونى ته‌نیا له‌ شوێنه‌ باوه‌كانى خۆى وه‌ك قه‌ندیل و سۆران و سیده‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو زیاتر له‌ گۆڕه‌پانى عێراقى بڵاوبێته‌وه‌ و ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه‌ له‌ عێراق هه‌ن بوونه‌ته‌ هه‌لێك بۆ ئامانجه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌. به‌رپرسێكى عێراقى باسى له‌وه‌ كردووه‌ له‌ پردێ و دوبز وله‌یلان و قه‌ره‌هه‌نجیر به‌ چه‌ندان ناوى جیاواز تێبینى جموجۆڵى په‌كه‌كه‌ كراوه‌. 

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ چه‌ندان هۆكار له‌ پشت بوونى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ یه‌كه‌میان دووركه‌وتنه‌وه‌یانه‌ له‌ بۆردومانه‌كانى توركیا كه‌ بۆ سه‌ر سنووره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ كۆمپانیا توركییه‌كان له‌ كه‌ركووك دووربخه‌نه‌وه‌ و سێیه‌میان یه‌ده‌گێكى زۆر گازى سروشتى له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێ له‌و ناوچانه‌ كاریگه‌رى خۆى بسه‌پێنێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین