سوودانى پێویستى به 300 ملیار دۆلاره تا كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات
نوچه‌نێت
محه‌مه‌د سه‌لمان تائى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، كارنامه‌كه‌ى سوودانى پێویستى به 300 ملیار دۆلاره تا جێبه‌جێ بكرێت و خۆیشى له بودجه ته‌نیا 15 ملیارى به ده‌سته‌وه‌یه.
محه‌مه‌د سه‌لمان تائى ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌وتى كانوونى دووه‌م 2023 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه و باس له‌وه ده‌كات كارنامه‌كه‌ى حكومه‌تى سوودانى پێویستى به پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى هه‌یه تا جێبه‌جێ بكرێت.
تائى ده‌ڵێ، "كارنامه‌كه پێویستى به 300 ملیار دۆلار هه‌یه، كه‌چى ئه‌وه‌ى دواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پشكى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراندنه نوێیه‌كان له بودجه ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا 15 ملیار دۆلاره". بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رووبه‌ڕووى زه‌حمه‌تییه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه تا كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
له 27 تشرینى یه‌كه‌مى 2022 په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به كابینه‌ى سوودانى و كارنامه‌كه‌ى دا، كه نزیكه‌ى ساڵێك به هۆى ته‌نگژه‌ى سیاسییه‌وه دواكه‌وت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment