سه‌در چاودێریى كاره‌كانى سوودانى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ لاوازترین قۆناغى ژیانى سیاسیدایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێرى كاره‌كانى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك بدۆزێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى به‌غدادیه‌ پوخته‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیته‌رزى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، سه‌در له‌ لاوازترین قۆناغى ژیانى سیاسیه‌تى، لایه‌نگرانى له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى سه‌در ده‌رفه‌ت زیاتر به‌ "حزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان" بدات بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر حكومه‌ت بگرن.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاژانسه‌كه‌ پێیوایه‌ سه‌در چاودێرى كاره‌كانى حكومه‌تى سوودانى ده‌كات و له‌و بڕوایه‌شدایه‌ كه‌ ته‌مه‌نى ئه‌م حكومه‌ته‌ درێژ نابێت و ئه‌گه‌ریش هه‌ڵبژاردنێكى تر بكرێت ئه‌وا سه‌در به‌شدارى تێدا ده‌كات.

له‌ هاوینى رابردوو موقته‌دا سه‌در داواى له‌ په‌رله‌مانتارانى ره‌وته‌كه‌ى كرد ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ و دواى چه‌ند مانگێكیش دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین