پێشتر ئه‌ردۆغان گاڵته‌ى به‌ خه‌ڵاتى نۆبڵ كردووه‌ و ئێستایش داواى ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

مسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیایان كاندید كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى بۆ ئاشتى پێبدرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌ردۆغان خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ بێ مانا وه‌سف كردووه‌ و گوتویه‌تى، "ئه‌گه‌ر به‌ من ببه‌خشرێت ره‌تیده‌كه‌مه‌وه‌".

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى TRT توركى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان داوایان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بدرێت، چونكه‌ به‌ گوته‌ى خۆى رۆڵێكى دیارى هه‌بووه‌ له‌ رووداوه‌ جیهانییه‌كانى ساڵى 2022 .

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ساڵانى پێشتر خودى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى و به‌ "بێ به‌ها و به‌ سیاسیى كراو"وه‌سفى كردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌گه‌ر به‌من ببه‌خشرێت ئه‌وا ره‌تیده‌كه‌مه‌وه‌".

ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌كادیمیاى سویدى خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌ چه‌ند داهێنه‌ر و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ناوبانگى جیهان ده‌درێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین