وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده ساڵنامه‌ى خوێندنى بۆ وه‌رزى دووه‌م راگه‌یاند
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى به واژۆى ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ساڵنامه‌ى خوێندن دیارى ده‌كات و رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 2 ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى خوێندنى وه‌رزى دووه‌م دیارى ده‌كات و دوو رۆژیش بۆ هۆشیاركردنه‌وه ده‌بێت.
ده‌قى راگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده:
ساڵنامەی خوێندن لە وەرزی دووەم لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات . دوو رۆژی سەرەتای وەرز واتە ٢ و ٣ ی ١ ی ۲‌۰۲۳ ( دووشەممە و سێشەممە ) تەرخاندەکرێت لەلایەن کارگێری ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە هەمان ئەو بابەتانەی کە لەوەرزی یەکەم باسیان لێوەکرا.کە بریتین لە :
٭ خۆشەویستی کوردستان و پێکەوەژیان.
٭ چەک و مەترسییەکانی ، چەکداماڵینی گشتیی و کۆمەڵایەتی.
٭ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەکان.
٭ تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
٭ ژینگە و پاراستنی سەرچاوەکانی ئــاو.
لە پاش جەژنی ڕەمەزان لە ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەست پێدەکات ، بە جۆرێک لە ٨ ی ٥ ی ٢٠٢٣ بەر لەهاتنی گەرمایەکی زۆر تاقیکردنەوەکان کۆتای‌یان دێت.
خولی دووەمی ئەمساڵیش وەک پار خشتەکەیان دیاریکراوە کە لە ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و لە ١ی ٦ی ٢٠٢٣ کۆتای دێت .
تەنها پۆلی ١٢ ی ئامادەیی دەمێنێت کە لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەی وەزای / خولی یەکەم ئەنجامدەدەن تا ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣.
بۆحاڵەتی نالەباری کەشوهەوا بەهەموو جۆرەکانییەوە کە گرفتی هاتوچۆ دروستبکات و کاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران هەبێت ، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەرێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان کە بەڕەزامەندی بەڕێزان پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ ، پشوو ڕابگەیەنن و بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناکات.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٢
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment