ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادپەروه‌رى به‌ڵگه‌كانى به‌عس به حكومه‌ت نادات
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا كه دوێنێ 21/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكراى ده‌كات ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كه پێشتر به ناوى "ریشه‌كێشكردنى به‌عس" ناسرا بوو، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌ڵگه و ئه‌رشیفه‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى عێراقى بكات، كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ داخستنى داواى لێكراوه.
سوننه‌كان بوونى ئه‌م ده‌سته‌یه به دژى خۆیان ده‌زانن و پێیوایه له‌ژێر ناوى به‌عسیبوون له لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌كرێنه ئامانج، بۆیه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى سیاسى كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت كراوه، بڕیارى داخستنى ئه‌و ده‌سته‌یه دراوه.
باسم به‌درى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه لێدوانى بۆ مه‌دا داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌رشیفى ده‌زگاكه به هیچ لایه‌نێك نادرێت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌كارییش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ناكه‌ن و هێشتا به‌گوێره‌ى یاساى 10ى 2008 كارده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه، به ملیۆنان دۆسیه ماوه به "ئه‌نقه‌ست" وردینى نه‌كراوه كه هى كه‌سانێكه 25% سه‌ربه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى رژێمى به‌عسن، له‌و ملیۆن كه‌سه‌ى كه بڕیارى ریشه‌كێشكردنى به‌عس ده‌یانگرێته‌وه. سه‌رۆكى ده‌سته دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌نیا په‌رله‌مانى عێراق ده‌توانێت به یاسا ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌یه‌كى نوێ دابنێ و میكانیزمى پاراستنى ئه‌رشیفه‌كه دیارى بكات.
له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عس له 2003 ده‌سته‌یه‌ك به ناوى ریشه‌كێشكردنى به‌عس دامه‌زرا و دواتر گۆڕا بۆ "ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى" بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه بكرێت كه ده‌ستیان له تاوانه‌كانى به‌عس هه‌بووه و پله‌ى باڵایان له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا هه‌بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment