سه‌لمان روشدى نوێترین رۆمانى خۆى ئاشكرا ده‌كات کولتوور

نوچه‌نێت

گۆڤارى زه‌ نیویۆركه‌ر به‌شێك له‌ نوێترین رۆمانى سه‌لمان روشدى ئاشكرا ده‌كات و واده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌كه‌یشى ده‌ستنیشان ده‌كات.

گۆڤارى زه‌نیویۆركه‌رى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نوێترین رۆمانى سه‌لمان روشدى به‌ ناوى شارى سه‌ركه‌وتن ""Victory City " له‌ مانگى شوباتى داهاتوو  2023 بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

گۆڤاره‌كه‌ به‌شێكى له‌ رۆمانه‌كه‌ به‌ ناوى "تووڕه‌گه‌یه‌ك له‌ تۆو" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى گۆڤاره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌، رۆمانه‌كه‌ باس له‌ ژنێك ده‌كات له‌ ناوچه‌یه‌كى هیند كه‌ له‌ سه‌ده‌ى چوارده‌مى زاینى ژیاوه‌. ئه‌مه‌یش پانزه‌مین رۆمانى سه‌لمان روشدى ده‌بێت.

سه‌لمان روشدى نووسه‌رێكى به‌ریتانى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه‌ له‌ ساڵى 1947 له‌دایكبووه‌. چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێكراوه‌ و دواجاریش له‌ 12ى ئابى رابردوو له‌ ئه‌مریكا له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆڕێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ زامدار كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین