دادگاى فیدڕاڵى داوایه‌كى یوسف محه‌مه‌د دوا ده‌خات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى فیدڕاڵى تاوتوێكردنى داوایه‌كى یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراقى دواخست كه‌ له‌ دژى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دادگاكه‌ تۆمارى كردبوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 دادگاى فیدڕاڵى عێراق داوایه‌كى یوسف محه‌مه‌دى دواخست كه‌ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دادگاكه‌ تۆمارى كردبوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌رى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، یوسف محه‌مه‌د كه‌ پێشتر په‌رله‌مانتارى عێراق بووه‌ و به‌ر له‌وه‌یش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بووه‌، داواكه‌ى له‌ دژى رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركردووه‌ و داواى ده‌ركردنى فه‌رمانێكى وه‌لائى كردووه‌ بۆ وه‌ستاندنى بڕیارى ژماره‌ 12ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ساڵى 2022 گوایه‌ دژى ماده‌كانى (1 و 2و 5 و6و 20)ى ده‌ستووره‌ چونكه‌ ته‌مه‌نى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ شه‌شى تشرینى دووه‌مى 2022 كۆتایى دێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین